بانكی ناوه‌ندی نوێترین ڕاپۆرتی خۆی ڕایگه‌یاند كه پێوه‌ندیی به پێوه‌ره‌كانی ئابووری له ماوه‌ی ٣ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ‌دا هه‌یه، به‌ڵام له‌م ڕاپۆرته‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به نرخی گه‌شه‌ی ئابووریی سێ مانگه‌ی به‌هاری ئه‌مساڵ نه‌كراوه.
ئه‌كبه‌ر كه‌میجانی، جێگری بانكی ناوه‌ندی پێشتر له‌باره‌ی نرخی گه‌شه‌ی ئابووریی ئێران گوتبووی له‌وانه‌یه نرخی گه‌شه له وه‌رزی به‌هاری ئه‌مساڵ‌دا به كه‌مترین ئاستی خۆی گه‌یشتبێ، ته‌نانه‌ت له خوار سیفردا مابێته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی بانكی ناوه‌ندی له ماوه‌ی ٣ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ‌دا ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو یه‌ك میلیۆن و ٤٢٢ هه‌زار بۆشكه له ڕۆژدا بووه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به مۆڵه‌تی دروست‌كردنی یه‌كه‌كانی پیشه‌سازی كراوه كه بڕی سه‌رمایه‌دانان له‌م یه‌كه پیشه‌ییانه له وه‌رزی به‌هاری ئه‌مساڵ به ١٩ هه‌زارو ٨٠٠ میلیارد تمه‌ن گه‌یشتووه كه له چاو ساڵی ڕابردوو له ماوه‌ی هاوشێوه‌دا سه‌دی ٢٤ دابه‌زیوه.
به‌پێی نوێترین ڕاپۆرتی بانكی ناوه‌ندیی ئێران، ئاستی گشتیی قه‌رزه بیانی‌یه‌كان له كۆتایی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ ٥ میلیارد‌و ٤٨٤ میلیۆن دۆلار بووه. به‌م حاڵه‌ش، بڕی قه‌رزی ده‌وڵه‌ت به بانكی ناوه‌ندی به سه‌دی ٣٥ گه‌شه‌وه بۆ ٢٤ هه‌زارو ٧٠٠ میلیارد تمه‌ن‌و بڕی قه‌زی ده‌وڵه‌ت به بانكه‌كان به سه‌دی ٥/٢ گه‌شه‌وه گه‌یشتۆته نزیك به ١٠٣ هه‌زار میلیارد تمه‌ن.
نوێترین ڕاپۆرتی بانكی ناوه‌ندیی ئێران ده‌ڵێ بارودۆخی ماڵیی ده‌وڵه‌ت ئه‌مه نیشان ده‌دا كه له وه‌رزی به‌هاری ئه‌مساڵ‌دا ئاستی عه‌مه‌لیاتی بوودجه بۆ مه‌نفیی ١٩ هه‌زار میلیارد تمه‌ن دابه‌زیوه كه هێندێك له ئابووریناسان ده‌ڵێن ئه‌مه ڕۆخساری ئاشكرای كه‌سریی بوودجه‌ی ئێرانه.
هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌یه‌دا ته‌نیا ٣٩ میلیارد تمه‌ن بۆ گه‌ڵاڵه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه ته‌رخان كراوه كه له چاو ساڵی پێشوو له هه‌مان زه‌مه‌نی دیاریكراودا سه‌دی ٩٩ له که‌می داوه.