له ماوه‌ی ٣ مانگی ڕابردوودا ١١٢ كه‌س له ئێران به هۆی تووشبوون به نه‌خۆشیی ئانفلۆنزای به‌راز گیانیان له‌ده‌ست داوه.
محه‌ممه‌د مێهدی گوویا، سه‌رۆكی ناوه‌ندی نه‌خۆشییه تهشهنهكهرهكانی ئێران وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه گوتی، له ماوه‌ی ٣ مانگی ڕابردوودا هه‌زارو ١٩٠ كه‌س نه‌خۆشیی ئانفلۆنزای به‌رازیان گرتوه.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی بێهداشت ده‌ڵێ واكسه‌نی ئانفلۆنزا بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له‌و ویرووسه سه‌دا سه‌د كاریگه‌ر نییه، به‌ڵام ئه‌و ئیدیعای كردوه كه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی ئانفلۆنزاداه کێشه‌ی دا‌و ده‌رمانیان نییه.
محه‌ممه‌د مێهدی گوویا پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه نه‌خۆشیی ئانفلۆنزا له ئێران كۆنتڕۆڵ كراوه، ناوبراو کاتێک ئه‌م قسانه‌ی كرد كه ٥٧ كه‌س به هۆی نه‌خۆشیی ئانفلۆنزای به‌راز مردبوون، به‌ڵام تا ئێستا ئاماری قوربانییان دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و کات زیادی کردوه.