به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شیركه‌تی ئاو‌و زێرئاوی ئاواییه‌كانی پارێزگای ورمێ گوتی ته‌واوكردنی پڕۆژه نیوچڵه‌كانی گه‌یاندنی ئاو له ئاواییه‌كانی ئه‌م پارێزگایه پێویستیی به بڕی ٦٠ میلیارد تمه‌ن بوودجه هه‌یه.
كازم محه‌ممه‌دی ئه‌قه‌ده‌م وێڕای ئاماژه به بوونی ٢٤٤ پڕۆژه‌ی نیوچڵی گه‌یاندنی ئاو له ئاستی پارێزگاكانی ورمێ گوتی له‌وه‌نده پڕۆژه‌یه له‌وانه‌یه ته‌نیا ٥٠ پڕۆژه‌یان تا كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واو بكرێ.
ناوبراو له درێژه‌دا وێڕای ئاماژه به دابه‌زینی سه‌رانه‌ی به‌كارهێنانی ئاو له ئاواییه‌كانی پارێزگای ورمێ گوتی، له ماوه‌ی ٨ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ سه‌رانه‌ی به‌كارهێنانی ئاو بۆ هه‌ر یه‌ك كه‌س ١٧٢ لیتر له شه‌و و ڕۆژ له‌به‌ر چاو گیراوه، ئه‌مه له حاڵێك دایه كه كه ئه‌م ڕێژه‌یه له هه‌مان كاتی وه‌ك یه‌ك به‌ڵام له ساڵی پێشوودا ١٨١ لیتر بۆ یه‌ك كه‌س له شه‌و و ڕۆژێكدا له‌به‌ر چاو گیرابوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه جێگری پلاندانان‌و كاروباری ئابووریی ڕێكخراوی جیهادی كه‌شاوه‌رزیی ورمێ ده‌ڵێ له ماوه‌ی ٣ ساڵی ڕابردوو، ٣ هه‌زارو ٧٠٠ میلیارد تمه‌ن خه‌ساره‌ت له كه‌رتی كه‌شاوه‌رزی كه‌وتووه.
ڕه‌سووڵ جه‌لیلی ده‌ڵێ سه‌دی ٦٦ هۆكاره‌كانی زیانه‌کان به‌هۆی سه‌رما و سه‌دی ١٥ی به‌هۆی ته‌رزه بووه. ناوبراو هه‌روه‌ها به‌داخبوونی خۆی سه‌باره‌ت به ته‌رخان‌نه‌كرانی بوودجه‌ی پێویست بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌کانی كه‌رتی کشتوکاڵ ده‌ربڕیوه‌و ده‌ڵێ تا ئێستا وه‌رزێڕه‌کان له‌و باره‌یه‌وه قه‌ره‌بوو نه‌کراونه‌ته‌وه.