وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، گەمارۆی خستە سەر بەشێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیە و بەرپرسەکەی.
ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە بەهۆی کڕین و کەڵک وەرگرتن لە سامەنەی دژە مووشەکیی”ئێس٤٠٠”ی ڕووسیە لە لایەن ئانکاراوە، گەمارۆی خستە سەر بەشێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیە و” ئیسماعیل دەمیر” بەرپرسی ئەو ناوەندە و سێ کەسی دیکە لە کارمەندەکانی.
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند کە سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی تورکیە لە لایەن ئەمریکاوە لە هەمبەرخۆبواردن لە کڕینی سامانەی دژە مووشەکیی ئێس ٤٠٠ی ڕووسی و مەترسی بۆ سەر هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا، تورکیە بەبێگوێدان بە هوشدارەکانی ئەمریکا، ئەو سامانە مووشەکییەی لە وڵاتی ڕووسیە کڕیوە و بەم هۆیەوە ئەمریکا گەمارۆی خستۆتە سەر ئەو ناوەندە سەربازییەی کە بەرپرسی کڕینی ” ئێس ٤٠٠” بووە.
شایانی باسە کە مانگی ڕابردوو” جاناتان هافمەن” وتەبێژی فەرمیی پێنتاگۆن ڕایگەیاند کە کڕینی سامانەی مووشەکی ” ئێس ٤٠٠” ڕووسی لە لایەن تورکیەوە دەبێتە هۆی ئاڵوزی نێوان دوو وڵات و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئیزن بە تورکیە نادات کە ئەم سامانەیە جێگیر بکا.












