به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێگهوبانو شارسازیی پارێزگای ئیلام گوتی، به‌رینکردنه‌وه‌ی جاده‌ی نێوان ئیلام ـ مێهران بۆ ٤ هێڵ كه زیاتر له ٩٠ كیلۆمیتره، بڕی ٥٠٠ میلیارد تمه‌نی بوودجه‌ی پێویسته.
سه‌ید كهماڵهدین مێرجهعفهریان ده‌ڵێ یه‌كێك له گرینگ‌ترین به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌تی ڕێگهوبانو شارسازی له پارێزگای ئیلام، په‌ره‌پێدانی ڕێگاو جاده‌كانی ئه‌م پارێزگایه‌و به تایبه‌ت سنووری مێهرانه؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م سنووره ساڵانه به میلیۆن كه‌س له زیاره‌تكه‌ران هاتوچۆی پێدا ده‌كه‌ن.
ناوبراو پێداگریی كرده‌وه كه یه‌كێك له گرینگرتین داواكانی خه‌ڵكی پارێزگای ئیلام به‌رین کردنه‌وه‌ی جاده‌ی نێوان ئیلام بۆ مێهرانه، ئه‌و هه‌روه‌ها گوتیشی که‌بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه بڕی ٥٠٠ میلیارد تمه‌ن بوودجه پێویسته.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م پڕۆژه‌یه به زووترین كات ته‌واو بكه‌ین به شێوه‌یه‌ك كه پێش ئه‌ربه‌عینی ساڵی داهاتوو ته‌واو بكرێ، لانیكه‌م بڕی ١٠٠ میلیارد تمه‌ن بوودجه پێویسته، ئه‌گه‌رچی تا ئێستا هیچ پاره‌یه‌كی بۆ ته‌رخان نه‌كراوه.