لە ئاوایی “ڕوار” سەر بە هەورامانی تەخت بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوز ئاڵای کوردستان هەڵکرا.
لە درێژی چالاکیی بەربڵاوی لایەنگران، ئەندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان، ئەمجارەیان ئەویندارانی ئازادیی لە گوندی “ڕوار” سەر بە هەورامانی تەخت بە بۆنەی ئەو ڕۆژە پیرۆزەوە ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد و لەگەڵ پێشمەرگە و ئاڵا پەیمانی وەفادارییان نوێکردەوە و بەڵێنیان دا تا گەیشتن بە سەرکەوتن، وەفادار و درێژەدەری ئەم ڕێگا و ڕێبازە بن.
لە لایەن کومیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ئەو هاوڕێ بە ئەمەگ و دڵسۆزانەی دێموکرات دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان لە کارەکانیادا بۆ بە ئاوات دەخوازین.