بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سنە چالاکیەکی دیکەی تەبلیغییان بەڕێوە برد. ئەو شوێنانەی کە دوێنێشەو چالاکیی تێدا کراوە بریتین لە گەڕەکەکانی گوڵشەن، فەیزاوا، شەقامی فەرەح و تاناکۆرای سنە.
شیاوی ئاماژەیە کە لە چەند رۆژی ڕابردودا ئەندامان و لایەنگرانی چاونەترسی حیزبی دێموکرات بە شێوەیەکی بەربڵاو لە شوێن و گەڕەکە جۆربەجۆرەکانی شاری سنە چەندین چالاکیی تەبلیغییان بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەڕێوە برد.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات وێڕای دەسخۆشی و ماندوونەبوونی هیوای سڵامەتی و سەرکەوتن بۆ ئەو هاوڕێیانەی بە ئەمەگ و بەهەڵوێستی شاری سنەی قارەمان بە ئاوات دەخوازێ.