دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر وبۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، دوو هاوونیشتمانیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی “ڕەحمان یوسفی خەڵکی سووجە و کەمال قۆیتاس” خەڵکی گوندی چەشمەگول، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ، دەسبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی هاوکاری و چالاکیی بۆ حیزبێکی کوردستانیی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کراون سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان، تا ئێستا لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.