دوو بەرپرسی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیران بە ناوەکانی” محەممەد باسری و ئەحمەد خەزایی” لە لایەن وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکاوە گەمارۆیان خرایە سەر.
ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، بۆ یەکەمین جار ڕێژیمی ئێرانی بە ڕفاندنی “ڕابێرت لوینسۆن”، هاوڵاتیی ئەمریکایی، کە چەند ساڵ پێش لە ئێران دیار نەما تۆمەتبار کرد و گەمارۆی خستە سەر دوو بەرپرسی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەرپرسانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانی بە بەرپرسی” ڕفاندن ، زیندانیکردن و کوشتنی “ڕابێرت لوینسۆن” ناو برد و خستیانیە لیستی گەمارۆکانیەو و ڕایگەیاند کە لەو کەسانەی کە هۆکاری نەمان و کوشتنی لوینسۆنن خۆش نابێ.
ڕابێرت لوینسۆن، مەئمووری ئیدارەی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەسڕکەرەکانی ئەمریکا، کە لە سەرماوەزی ٨٥ی هەتاوی، کاتێک کە لە ژێڕ ناو کارمەندی خانەنشین کراو لە بەشی تاوانە ڕێکخراوەکان لە ئێران خەریکی لێکۆڵینەوە بوو ، لە ناکاو دیار نەما و هەر ئەو کات گومان لەوە دەکرا کە ڕێژیمی ئێران ناوبراوی ڕفاندبێت.
شایانی باسە کە ئەمریکا پێشتریش خەڵاتێکی بۆ ئەو کەسە دیاری کردبوو کە زانیاری لە سەر سڵامەتی ڕابێرت، بدات بە ئەمریکا بەڵام تا ئیستا هیچ هەواڵێکی لێ نییە و ئەو وڵاتە ڕێژیمی ئێرانی بە ڕفاندن و کوشتنی ناوبراو تاوانبار کردووە.












