فارسی
English
ئەمڕۆ دوو شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 10ی ئاب ساڵی 2026 | کاتژمێر 23:12
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

بەڕێوەچوونی وێبنارێک لە سوئێد بە بۆنەی بەرز ڕاگرتنی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/12/14
in هەواڵی حیزبی

رۆژی شەممە ٢٢ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی ، کۆمیتەی سوئێدی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی ئاڵا و رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، وێبینارێکی بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب لەو وڵاتە و هەریەک لە بەڕێزان خاتوو “خەدیجە مەعزووری” ئەندامی رێبەریی حیزبی دێموکراتی کورستان و ھاوڕێ “عەلی فەتحی” ئەندام و تێکۆشەری دێرینی ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و نووسەر و وەرگێڕ و چالاکی سیاسی، بەڕێوە برد.
سەرەتای وێبینارەکە بە خولەكێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد. دواتر ھاوڕێ “نەبەز عەلیدووست” ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەریی حیزب لە وڵاتی سوئێد، چەند وتەیەکی سەبارەت بە رۆڵی پێشمەرگە لە خەبات و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان و هەروەها پێناسەی پێشمەرگە و دیاریکردنی رۆژی ٢٦ی سەرماوەز وەک رۆژی پێشمەرگە و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و رۆڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان و رادیۆ دەنگی کوردستان لە گەیاندنی هەواڵ‌ و زانیاری سەبارەت بە خەباتی چەکدارانەی بزووتنەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
دواترھاوڕێ “خەدیجە مەعزووری” پێناسەیەکی پێشمەرگە و رۆژی پێشمەرگە و هاوکات رۆڵی ژنان لە بزووتنەوەی نەتەوەیی و چەکداریدا کرد کە دوای فتوای جیھادی خومەینی بە سەر خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستاندا سەپا.
“خەدیجە مەعزووری” لە باسەکەیدا ئاوڕێکی گشتیی لە خەبات و قارەمانەتیی ژنان دایەوە و چەندین نموونەی لەو ژنە شۆڕشگێڕانە هێنایەوە کە لە مێژووی خەباتی گەلی کورددا دیار و بەرچاون.
دواتر کاک “عەلی فەتحی” لەسەر ئاڵای کوردستان و پێشمەرگە، بە وردی باسێکی تێروتەسەل و پڕ نێوەرۆکی پێشکەش بە بەشدارانی ئەو وێبینارە کرد و لە زۆربەی باسەکەیدا ڕۆڵ و کاریگەریی پێشمەرگەی لە ڕەوتی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی کوردو حیزبی دێموکراتدا بەرز نرخاند و بە ئاماژەدان بە مێژوو و خەباتی خوێناویی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بوونی پێشمەرگەی بۆ بەرگری لە خاک و نیشتمان و ئاڵا و نەتەوە بە گرینگ زانی و گوتی: “هەر گەلێک بەرگریکاری نەبێ، ئەو گەلە زۆر زوو دەکەوێتە بەر پەلاماری نەیار و دوژمنانی و هەر بۆیە پێشمەرگە بووەتە قەڵایەک بە دەوری خاک و نیشتمان و نەتەوەدا
لە کۆتاییدا هاوڕێ “فەتحی” لە درێژەی قسەکانیدا وێرای ئاماژە بە ئەرک و پشتیوانیی خەڵکی کوردستان لە بزووتنەوەی کورد و پێشمەرگە، باسی لە ئیرادە و ئیمان و خۆڕاگریی پێشمەرگەی کوردستان کرد و گوتی: “ئەگەر چەکی دەستی پێشمەرگە، چەکێکی بچووک و سادە بووە، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەم چەکە سادە و بچووکە ئاوێتەی ئیرادە و ئیمانی پێشمەرگە بووە و بە چەکی ئیرادە و ئیمان دوژمنانی بە چۆکدا هێناوە و لەو پێناوەشدا بە گەورەترین سەرمایەی ژیانی کە گیانی خۆیەتی، لە سەنگەردا بەرگری کردووە وئاڵای کوردستانیش جێی خۆی لەنێو دڵی خەڵکی کورددا کردۆتەوە و تەنانەت لە دەرەوەش بە فەرمی ناسراوە.

Tags: ئاڵاحیزبی دێموکراتی کوردستانخەدیجە مەعزووریسوئێدعەلی فەتحینەبەز عەلیدووستوێبنار٢٦ی سەرماوەزپێشمەرگەژنان

Related Posts

سکرتێر

کۆبوونەوەی گرووپی کاری کوردان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست

5 ساڵ ago
کۆتایی دەورەی ٢٤١ی فێرگەی پێگەیاندنی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هەواڵی حیزبی

ڕێوڕەسمی کۆتایی دەورەی ٢٤١ی فێرگەی پێگەیاندنی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان (وێنە)

5 ساڵ ago
هەواڵی حیزبی

پەیوەست‌بوونی پۆلیکی دیکە لە کچان و کوڕانی نیشتمان بە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان

5 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist