خەڵاتی مافی مرۆڤی زانکۆی تۆرێنتۆ پێشکەش به کەبوودوەند کرا.
په‌ریناز حه‌سه‌نی، هاوسه‌ری محەممەدسەدیق كەبوودوەند، بەرپرسی به‌ندکراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، بە نوێنەرایەتیی له‌لایه‌ن مێرده‌که‌ی ئه‌و خەڵاته‌ی وەرگرت.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد خەڵاتی ” ئیچێر”( ICHR )ی زانکۆی تۆرێنتۆ بە بەشداریی چالاکانی مەدەنیی کوردستان لە ماڵی محه‌ممه‌د سدیق کەبوودوەند لە تاران پێشکێش به ناوبراو کراو خێزانه‌که‌ی به نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و خه‌ڵاته‌که‌ی وه‌رگرت.
ئیجلال قەوامی، وتەبێژی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان که به‌شداری ئه‌و رێوڕه‌سمه بوو، له‌و بۆنه‌یه‌دا باسێکی له بارودۆخی محه‌مه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند له زیندان‌دا کرد‌و سه‌باره‌ت به نەدانی ئازادیی مەرج‌دار به ناوبراو ڕه‌خنه‌ی توندی له ده‌زگای قه‌زایی گرت.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا خاتوو په‌ریناز حه‌سه‌نی ڕایگه‌یاند که بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی، هاودڵیی خەڵک بە گەورەترین سەرمایەی مەعنەویی هەر کۆمەڵگایەک دەزانن‌و پێزانینی خۆی به خه‌ڵکی کوردستان ده‌ربڕی.
له نامه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ی مافی مرۆڤ‌دا که له‌لایه‌ن سێ خوێندکاری زانکۆی تۆرێنتۆوه بنیات نراوه، هاتووه که ڕێز له زه‌حمه‌ت‌و تێکۆشانی بێوچانی محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند له پێناو دابین‌بوونی مافی مرۆڤ ده‌گرین‌و هیوادارین که ئه‌و ڕۆژنامه‌نووس‌و چالاکه‌ی مافی مرۆڤ هه‌رچی زووتره له زیندان ئازاد ببێ.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا حامید فه‌رازی‌و ڕه‌ئوف که‌ریمی، ئه‌ندامانی شوڕای ناوه‌ندی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد باسیان له دۆخی سیاسیی ئێستای کوردستان کرد‌و ڕێزیان له هه‌وڵ‌و زه‌حمه‌ته‌کانی محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند گرت‌و ئاواتیان خواست که بارودۆخه‌که به جۆرێک بێ ڕوانگه‌ی ئه‌منیه‌تی له کوردستان‌و له‌سه‌ر چالاکانی مه‌ده‌نی‌و مافی مرۆڤ هه‌ڵبگیردرێ.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌روه‌ها توران که‌بودوه‌ند، خوشکی محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند له‌وه‌ی که خه‌ڵک که‌بودوه‌ند و زیندانییه سیاسی‌یه‌کانی دیکه‌یان له بیر نه‌کردوه، سپاسی کردن.
محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند ڕۆژی ١٠ ی پووشپه‌ڕی ساڵی ٨٦ ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ئه‌منیه‌تی نیشتمانیی ئێران به‌هۆی دامه‌زراندنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ده‌سبه‌سه‌ر‌و سزای ١١ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند، سه‌رۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان که ماوه‌ی زیاتر له ٩ ساڵه له به‌ندیخانه‌یه‌و، ئێستاش له مافی مه‌ره‌خه‌سی‌و پێڕاگه‌یشتنی پزیشکی بێبه‌شه.