بنیامین ناتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی ئەمریکا داوای بەرەیەکی یەکگرتووی جیهانیی دژبە هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێرانی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێران، بنیامین ناتانیاهو، لە پێشوازیی “ڕابێرت ئوبراین” ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، گوتی: بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ ئەمریکا و ئیسرائیل زیاتر لە هەمووکاتێک بەشێوەیەکی توندوتۆڵ هاوکاریی یەکتر دەکەن و لەم ڕاستایەدا هاوکارییەکانمان بۆ پووچەلكردنەوەی هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێرانە بۆ سەر ئەمریکا و ئیسرائی پەرە پێدەدەین.
ناتانیاهو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تا کاتێک ڕێژیمی ئێران هەروا درێژە بە هەڕەشەکانی بۆسەر دەوڵەتانی دراوسێی خۆی بدات، تا کاتێک کە دەسەڵاتدارانی تاران هەوڵی لەناوبردنی ئیسرائیل بدەن و درێژە بە دابینکردنی پارە و چەک بۆ تێرۆریستانی ناوچەکە بدات و هەوڵ بۆ دەستگەیشتنی بە چەکی ناوکی و مووشەکی دوورهاوێژ بدات، نابێ ئەمریکا هەنگاوی ئاساییکردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ڕێژیمی تاران بنێین.
ناتانیاهو لە درێژەدا دەڵێ: دەبێ بەرەیەکی یەکگرتوو بۆ بەگژداچوونەوەی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر ئاشتیی جیهانیی پێکبێنین.