لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان، لایەنگران و ئەندامانی حیزب لە ناوچەی جوانڕۆی کرماشان و لە گوندی زیران، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لایەنگران و ئەندامانی کوردپەروەر و قارەمانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە درێژەی کارو چالاکییە کانیان لە ناوچەی جوانڕۆی کرماشان، “ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، بۆ پێشوازی لە ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان، لە گوندی” زیران”بە بڵاوکردنەوەی تراکت ونووسینی دروشمی شۆڕشگێڕیی تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز کۆڵانەکانی ئەو گوندەیان ڕازاندەوە.
شایانی باسە کە ئەندامانی حیزبی دێموکرات لەو ناوچەیە و بە تایبەتی لە گوندی زیران، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک وێڕای پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە مەزنە لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و سەرجەم خەڵکی کورد، داوایان لە بەکرێگیراوان و خۆفرۆشان کردووە کە دەست لەو کارە هەڵە و گڵاوەیان هەڵبگرن و پەیوەست ببن بە ڕیزی خەڵکەوە.
لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەسخۆشی و ماندوونەبوونی لە هاوڕێیانی ماندوونەناس و تێکۆشەرمان لە گوندی زیران لە ناوچەی جوانڕۆی کرماشان، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازین.