سامی حاته‌می، پێشمه‌رگه‌ی بهوهجو هه‌ڵسووڕی حیزب له ده‌یه‌ی شه‌سته‌کان له وڵاتی ئۆستراڵیا کۆچی دوایی کرد.
کاک سامی حاته‌می له کاتێکدا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ٦ ی به‌فرانبار له شاری سیدنی کۆچی دوایی کرد که ماوه‌ی چه‌ند مانگ بوو به ده‌ست نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌وه ده‌یناڵاند، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌وڵه پزیشکییه‌کان چاره‌سه‌ر نهبوونو ئه‌و ڕۆڵه فیداکارو نهسرهوتووهی کورد له دووره وڵاتی دڵی له لێدان ڕاوه‌ستا.
کاک سامیی حاته‌می ساڵانێکی زۆر لە هەلومەرجێکی سهختو دژواری خه‌باتی حیزبی دێموکڕات‌دا وەک کادرو پێشمەرگەی ئه‌م حیزبه لە دەشتەبێڵو ناوچەی شنۆ، ئەرکی شۆڕشگێڕانەی بەڕێوە برد‌و له دەرەوەی وڵاتیش هەر بە هیواو خۆزیای ڕزگاریی نەتەوەو نیشتمانەکەی لە بندەستی داگیرکەراندا، ژیا کە بە داخەوە وەدیهاتنی ئەم ئاواتەی خۆی نەبینی.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری کاک سامی حاته‌می له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانێ.