ژینگەپارێزانی هەورامان هەڵمەتێکی بەربڵاوی زاگرۆسانەیان لە هەوارەکانی هەورامان بەڕێوە برد.
لە دڕێژەی کارو چالاکییەکانی ژینگە پارێزانی کوردستان بۆ چاندنی “بەڕوو” و دەربڕینی خۆشەویستی خۆیان بۆ ژێنگە، ڕۆژی هەینی ٢١ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، بە هەوڵی ژینگە پارێزانی هەورامان و بەبەشداری چالاکانی مەدەنیی گوندی “ڕووار” چالاکییەکی بەربڵاوی بەڕوو چاندن لە ژێر ناوی زاگرۆسانە لە هەواری “ژۆنی” بەڕێوە برد.
شایانی باسە کە لەم هەڵمەتەی زاگرۆسانەدا بە دەیان کەس لە خەڵکی مەدەنی و چالاکی گوندی “ڕووار” بە شداریان کردووە.
سەرەڕای هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران، بۆ لە ناو بردن و فەوتاندنی ژینگەی کوردستان، ژینگەپارێزان و چالاکانی مەدەنی بە دەربڕینی خۆشەویستی خۆیان بۆ ژینگە بەردەوام لە هەموو شارو ناوچەکانی کوردستاندا بە چاندنی “بەڕوو و نەمام “خۆشەویستی خۆیان بۆ ژینگە دووپات دەکەنەوە و بەمجۆرە بەرنگاری ڕێژیمی سەرکوتکەری ئێران دەبنەوە و زاگرۆسانەش وەکوو هەوڵیکی نوێی ژینگەپارێزان و دڵسۆزانی کوردە کە لە هەموو ناوچەکانی کوردستاندا بە باشی پێشوازیی لێکراوە.