لە درێژەی پیلانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دژی کورد، حەشدی شەعبی عێراق بە فەرمان وەرگرتن لە ڕێژیمی ئێران، فەوجێک بە ناوی حەشدی کوردیی لە کەرکووک دروست دەکا.
بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە میدیاکانی عێراقدا بڵاو کراوەتەوە حەشدى شەعبی فەوجێکى بە ناوى حەشدى کورد لە کەرکوک دروست کرد و بە شێوەیەکی فەرمیی کوردەکانی باشووری کوردستان و بە تایبەت کوردە شیعەکان تێیدا بەشدارن و پیلانێکی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە بۆ پەرتەوازەکردنی هێزە کوردییەکان و دووبەرەکێ نانەوە لە نێوان کوردەکاندا و بە تایبەت لە بواری مەزهەبییەوە ئەو پەڕی هەوڵی خۆی بۆ ئاژاوە نانەوە ئاڵۆزی نێوان پێکهاتە و مەزهەبە جیاوازەکانی عێراق و ناوچەکە خستۆتە گەڕ.
لەو پێوەندییەدا “ئەبو عیماد”( سەرۆکى دەستەی حەشدی شەعبی لە کەرکوک )گوتى:ئێمە دواکەوتووین لە دروستکردنى فەوجی حەشدی کورد،دەبوو وەک هەموو پێکهاتەکانی تر، پێشتر بۆ لاوانى کورد فەوج دروست بکەین،ئێستاش کاری جدی لەسەر دەکەین ولە رۆژانی داهاتووشدا فەوجە تایبەتەکە پێک دەهێنرێت و لە سنووری کەرکووک هاوشان لەگەڵ هێزەکانی دیکەی حەشدی شەعبی بڵاوەیان پێ دەکرێت و چالاکیی دەکەن.
شایانی باسە کە فەوجەکە لە ئێستادا زیاتر لە١٥٠ کەس دەبن و بڕیارە لە داهاتووشدا پەرەی پێبدرێ.
جێگای ئاماژەیە کە مووچەی ئەو فەوجە لە بوودجەی گشتیی عێراق دابین دەکرێ.