بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان، چالاکییەکی بەربڵاوی تەبلیغیی لە شاری ڕەبەت بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە و لە دڕێژەی کار و چالاکییە تەبلیغییەکانی ئەندامانی نێۆخۆی وڵات بە بۆنەی ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان، شەوی شەممە ٢٢ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، چالاکییەکی بەربڵاوی تەبلیغی لە شاری ڕەبەت بەڕێوە چوو.
شایانی باسە کە ئەندامان و ڕۆڵە چاونەترسەکانی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ڕەبەت، بە بڵاوکرنەوەی تراکتی حیزبی و بە نووسینی دروشمی بژی پێشمەرگە و پیرۆزباییکردنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان شەقام و کۆڵانەکانی ئەو شارەیان ڕازاندەوە.
ئەو شوینانەی کە چالاکییەکانیان لێکراو بریتین لە شەقامی بەسیج، شەقامی کانی گوێز، کۆڵانی پاسگای هێزە ئینیزامییەکانی ڕەبەت، شەقامی موعەللیم، شەقامی سەلاحەدین ئەیووبی، شەقامی خومەینی و دەورووبەری موخابراتی ئەو شارەیان بەدروشم و پەیامی پیرۆزبایی ڕازاندەوە.
لەلایەن کومیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەست خۆشی خۆمان ئاراستەی هاوڕێیانی بە ئەمەگ و دڵسۆز و بوێری خۆمان لە شاری دێموکراتدۆستی ڕەبەت دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان لە ئەرک و چالاکییەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.