جێگری عەمەلیاتی ئینتزامیی پارێزگای كرماشان باسی لە دەستبەسەركرانی ١٥ هەزار و ٨١٨ كەس لە ماوەی ٩ مانگی ئەمساڵ له کرماشاندا دهکاو دهڵێ لە نێو ئەم كەسانەدا ١٣ هەزارو ٥٦١ كەسیان كە دەكاتە سەدی ٨٠ی ئەوان، کاتی ئهنجامدانی تاوانو گیرانهکهیان بێكار بوون.
سەرهەنگ بۆرزوو محەممەدی وێڕای ئاماژە بە دابەزینی سەدی ١ی ڕێژەی سەرجەم حاڵەتەكانی دزیكردن لە ماوەی ٩ مانگی ئەمساڵدا لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، گوتی: لە هێندێك لەم حاڵەتانەشدا زۆر بوونی بابەتەكانی دزی كردن بووه، بە شێوەیەك كە دزی كردن لە ماڵەكان تا ئاستی سەدی ٢٥ زیاتر بووەو دزینی ماشێنیش لە ماوەی ئەمساڵدا سەدی ١٧ی له چاو ماوهی هاوشێوهی ساڵی پێشوو زیادی كردووە.
جێگری عەمەلیاتی ئینتزامیی پارێزگای كرماشان لە درێژەدا لە بابەت ئاماری حاڵەتەكانی كوشتن ئاشکرای کردوه كە له ماوهی ئهمساڵدا تا ئێستا ٤٧ كەس لەم پارێزگایە كوژراون.
ئهو باس لە گرتنی ٤٩٠١ دزی لە ماوەی ٩ مانگی ئەمساڵدا كردوهو دهڵێو سەرجەم ئەم تاوانبارانەی كە لە ماوەی ئەمساڵدا لەو پارێزگایە دەستبەسەر كراون ١٥ هەزار و ٨١٨ كەس بوون.
وهک ئهو باسی کردوه لهم کۆمهڵه خهڵکهی به تاوانی لادان له قانوون گیراون، ١٣ هەزارو ٥٦١ كەسیان ، واته سەدی ٨٠ی ئەوان له کاتی تاواندا بێكار بوونو بێکاریو بێدهرهتانی ئاوانی ناچار به دزی یان تاوانهکانی دیکه کردوه.