لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان، لایەنگران و ئەندامانی حیزب لە گوندی “تاڵاو” سەر بە ناوچەی شاماتی مەهاباد ، چالاکیی تەبلیغییان بە بۆنەی ئەو ڕۆژەوە بەڕێوە برد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان،
ئەندامانی چاونەترس و بوێری حیزب حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گوندی ” تاڵاو” سەر بە ناوچەی ناوچەی شاماتی مەهاباد، ڕۆژی شەممە ٢٢ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، بۆ پێشوازی لە ٢٦ی سەرماوەز( ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان )، تراکت و دروشمی تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەزیان بڵاو کردەوە و دیوار و کۆڵانەکانی ئەو گوندە و شوێنەکانی دەوروبەریان بە دروشم و تراکتی حیزبی ڕازاندەوە.
لە لایەن کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەسخۆشی و ماندوونەبوونی لەو هاوڕییە ماندوونەناس و تێکۆشەرانەمان لە گوندی تاڵاوی ناوچەی شاماتی مەهاباد، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازین.