لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کەس لە ورمێ و ئیلام لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
لە درێژەی دەسبەسەر کردنەکان لە شارەکانی کوردستان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دوو برا بە ناوەکانی “شوکور و کامیل جەباروەند، خەڵکی گوندی دزەی مەرگەوەڕی سەر بە شاری ورمێ ، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو برایە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر کراون
شایانی باسە سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەیان، هیچ هەواڵێک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەستدا نییە.
هەر لەو پێوەندییەدا هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “مێحراب بەختی” خەڵکی ئیلام بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
ناوبراو ٢٧ی بانەمەڕی ئەمساڵ بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە خامنەیی و چالاکیی بەدژی ڕێژیم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیلامەوە بە ٢ ساڵ و ٤ مانگ بەندکران حوکم درا.