ڕێژیمی ئێران لە بەردەوامیی کوشتنی نەیارانی خۆی لە دەرەوەی وڵات هاوڵاتییەکی دیکەی ئێرانیی لە وڵاتی تورکیە تیرۆر کرد.
ئەرسەلان ڕەزایی، بەرپرس و دامەزرێنەری کانەڵێکی تێلێگرامیی ئێرانیی بە ناوی”خورافاتکدە” کە بابەتی پێوەندیدار و ڕەخنەگرانەی لە سەر ئایینی ئیسلام بڵاو دەکردەوە، بەهۆی هێرشی دووکەسی نەناسراو لە وڵاتی تورکیە و لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا تێرۆر کرا.
بەپێی ئەو راپۆرتگەلەی کە لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاو بۆتەوە، چەند شەو پێش کاتژمێر یەکی شەو دوو کەس هێرش دەکەنە سەر شوێنی نێشتەجێبوونی” ئەرسەلان ڕەزایی” لە تورکیە و دوای لێدان و تەقەکردن لە ناوبراو شوێنەکە بە جێدەهێڵن و هەڵدێن و دوای ئەوەیکە ناوبراو شەویک لە نەخۆشخانە لە کۆما دەبێ بە هۆی قورسی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدەدا.
شایانی باسە کە کاناڵی تێلێگرامی سایبێری سپای پاسدارانی ڕێژیم، بە ئاماژە بە کوشتنی “ڕەزایی” ناوبراوی بە “پڕوپاگەندە بە دژی ئایینی ئیسلام “تۆمەتبار کردووە.
بەپێی ئەو بەڵگانەی کە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن ڕێژیمی ئێران بە درێژایی مێژووی دەسەڵاتداریی خۆی وبە دەیان جار نەیارانی خۆی لە دەرەوی وڵات دەسبەسەر یان تێرۆر کردووە، هیچ گۆمانێک لە وەدا نییە کە کوشتنی” ئەرسەلان ڕەزایی” بە دەستی مۆرەکانی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتی تورکیە ڕوویداوە.
مورتێزا ئیسماعیلپوور، بەرپرسی کاناڵی تیلێگرامیی” بەهایی نیوز” یەکێک لەو کەسانەیە کە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بە کوشتنی” ئەرسەلان رەزایی “تۆمەتبار دەکا و دەڵێ: هەتاکوو ئێستاش ڕێژیمی ئێران بەردەوامە لە کوشتنی جیا بیران لە جیهان.












