بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، ڕۆژی هەینی ٢١ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی ڕایانگەیاند کە، ئەرتەشی ئەمریکا لە حاڵەتی خۆئامادە کردنێکی تۆکمەدایە و خەریکی بەهێزکردنی هێزەکانی خۆیەتی لە ناوچەکەدا بۆ وڵامدانەوەی ئەگەری هەر هێرشێک کە لەلایەن چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانەوە بکرێت.
بەوتەی بەرپرسانی ئەو وەزارەتە؛ میلیشیا چەکدارەکانی سەر بەڕێژیمی ئێرانیش، لە عێراق لەم ڕۆژانەدا خەریکی جموجۆڵ و لە ئامادەباشیدان و ئەم جموجۆلانە بۆتە هۆی نیگەرانیی ئەمریکا لەوەی کە هێرش بکەنە سەر هێزەکانی ئەمریکا یا ئەو ناوەندانەی کە دیپلۆماتکارانی سەر بە واشینگتۆنی لێ نیشتەجێن.
ئەو بەرپرسانە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی “سی ئێن ئێن” بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە، ئەو بابەتە جێی نیگەرانییە و ئەوەشیان زیاد کرد کە، میلیشیا چەکدارەکانی سەربە تاران لە ترسی هێزەکانی ئەمریکا ئاماژەگەلێکی وایان نیشان نەداوە کە هێرش دەکەنە سەر ئەمریکاییەکان، بەڵام بەپێی زانیارییەکانمان ڕێژیمی ئێران دەیهەوێ لەرێگەی میلیشیاکانییەوە هێرش بکاتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.