ژینگەپاریزانی شاری سنە هەڵمەتێکی بەربڵاوی زاگرۆسانەیان لە داوینی قەڵای حەسەناوای شاری سنە بەڕێوە برد.
لە دڕیژەی کارو چالاکییەکانی ژینگە پارێزانی کوردستان بۆ چاندنی بەڕوو و دەربڕینی خۆشەویستی خۆیان بۆ ژێنگە، ڕۆژی هەینی ٢١ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، بە هەوڵی ژینگە پارێزانی شاری سنە و بەبەشداری چالاکانی مەدەنی و خەڵکی شاری سنە چالاکییەکی بەربڵاوی بەڕوو چاندن لە ژێر ناوی زاگرۆسانەیان لە داوێنی قەڵای حەسەناوای شاری سنە بەڕێوە برد.
شایانی باسە کە هاوکات لە گەڵ چلەی ماتەمینی گەورە شاعێری نەتەوەی کورد مامۆستا”جەلال مەلەکشا” و بۆ ڕێزگرتن لە تێکۆشانی ئەو کەڵە هونەرمەندە، چالاکانی ژینگە پارێزی شاری سنە لە داوێنی قەڵای حەسەناوا بە خوێندنەوەی دوو بەرهەمی شێعری مامۆستا جەلال و ناشتنی نەمامێک بە ناوی ئەو کەڵە هونەرمەند و شاعێرە گەورەی نەتەوەی کوردە لە داوێنی قەڵای حەسەناوا، ڕێزیان لە هەوڵ و ماندوو بوونەکانی ئەو شاعێرە گەورەی کوردە گرت.