بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان، ئەندامان ولایەنگران و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری دیواندەرە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو لە کومیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، لە درێژەی چالاکییە تەبلیغییەکانی شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان ئەمجارە دڵسۆزان و ئەندامانی بە هەست و چاونەترسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەربەرزی دیواندەرە بە نووسینی دروشمی پیرۆزبایی و شۆڕشگێڕانە کۆڵان و شەقامەکانی شاریان ڕازاندەوە و لەگەڵ ئاڵا و پێشمەرگە و حیزبی دێموکرات پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە.
لەلایەن کومیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەست خۆشی خۆمان ئاراستەی هاوڕییانی بە ئەمەگ و دڵسۆز و بویری خۆمان لە شاری دێموکراتدۆستی دیواندەرە دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان لە ئەرک و چالاکییەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.












