لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان، لایەنگران و ئەندامانی حیزب لە شاری بانە چالاکیی بەرینی تەبلێغییان بە بۆنەی ئەو ڕۆژەوە بەڕێوە برد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کومیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە لایەنگران و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بانە بۆ پێشوازی لە ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و سەرەڕای هەوڵی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لەو شارەبۆترساندن و تۆقاندنی خەڵکی بانە، لە شوێنە گشتییەکانی ئەو شارە تراکت و دروشمی تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەزیان بڵاو کردەوە و ئەندامانی چاونەترس و بوێری حیزب گەڕەکی ئەحمەدئاوا، کووی فەرهەنگیان، فەرمانداری، گەڕەکی گوڵشار، پشتی فەرمانداری” یان بە دروشم و تراکتی حیزبی ڕازاندەوە.
لە لایەن کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێرای دەسخۆشی و ماندوونەبوونی لەو هاوڕییە ماندوونەناس و تێکۆشەرانەمان لە شاری بانەی قارەمانپەروەر دەکەین و ئاواتی سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازین.












