بەردەوامیی بەڕێوەبردنی چالاکی تەبلیغیی لە شارەکانی کوردستان بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان.
لە درێژەی چالاکییەکانی دڵسۆزان وئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنەی قارەمان ڕۆژی هەینی ٢١ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، بۆ یادکردنەوە لە ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان لە شاری سنەی هەمیشە دێموکرات چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد و ئەمجارەیان لە بەرزایی کێوی ئاویەر بە نووسینی دروشمی پیرۆزبایی بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان یادی ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت و ڕۆژانە و بە بێ ڕاوەستان لاوانی خوێنگەرمی وڵاتەکەمان ئەو پەیامە بە دۆست و دوژمن دووپات دەکەنەوە کە کوردستان شوێنی داگیرکەران نییە وئاڵا و هێزی پێشمەرگە و دێموکرات لە دڵ و مێشکی خەڵکی ئەم وڵاتەدا بۆ چرکەیەکیش بە هیچ داگیرکەرێک ناسڕێنەوە.
لە لایەن کومیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هاوڕێیانمان لە شاری سنەی خوێناوی و هەمیشە دێموکرات دەکەین و دەستی ماندوونەبوونیان دەگوشین.