ژمارەیەک لە بەندکراوانی سیاسی و ئایینی لە بەندیخانەی ورمێ بە دەرکردنی ڕاگەیاندراوێک مانیان لە خواردن گرت.
ژمارەیەک لە بەندکراوانی سیاسی و ئایینی لە بەندیخانەی ورمێ، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە جێبەجێ نەکرانی یاسای داشکانی سزای بەندکران لەم بەندیخانەیە،مانگرتنی وشک لە خواردنیان دەست پێکردوە.
ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، ١٤ کەس لە بەندکراوانی سیاسی و ئایینی لە بەندی ساسییەکانی بەندیخانەی ورمێ، بە ڕاگەیاندنی مانگرتنی وشک لە خواردن، داوایان کرد یاسای داشکانی سزای بەندکران لەو بەندیخانەیەش جێبەجێ بکرێ.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ورمێ ناوی ئەم چواردە بەندکراوە بریتییە لە: دارا ڕەشیدی، ئاران تیباش، موحسێن مەحاڵی، خەسرەو زەرستان، بێهزاد عەباسی، سەید ئارام ئەمین ئیسلامزادە، فاڕووق لەواشەکی، جەواد یووسفی، محەمەد حەسەنپوور، ئیرەج سۆفی، حسێن عوسمانی، ئیبراهیم خەلیل سدیق هەمەدانی، سالار خەلیل سدیق هەمەدانی و تەوفیق عەبدوڵڵاهی.











