ناوەندی چوارباخ بە هاوکاریی ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگ، کۆڕێکیان بۆ پەردەلادان لە سەر کتێبی “دارەپێرە”ی شاعێری نە تەوەیی کورد مامۆستا “جەلال مەلەکشا” پێکهێنا.
بەبۆنەی چلەی ماڵاواییی مامۆستا جەلال مەلەکشا، شاعێر و نووسەری نەتەوەییی کورد، ناوەندی چوارباخ بە هاوکاریی ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگ،ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، لە شاری سلێمانیی پایتەختی ڕۆشنبیری لە باشووری کوردستان، کۆڕێک بۆ ڕێزگرتن له کۆڵنەدانی خۆلقێنەری دارەپیرە و هەروەها پەردەلادان و بڵاوکردنەوەی کتێبی “پیرەدار” بەڕێوە چوو.
کتێبی “پیرەدار” کە لە کۆمەڵێک وتاری بەهێز پێک هاتووە، وەکوو وەفایەک بەرانبەر بە تەمەنێک خزمەتی شوێندانەری خولقێنەری “دارەپیرە” چاپ و بڵاو کرایەوە.
کتێبی پیرەدار، لە کۆمەڵێک وتاری جۆراوجۆر و ڕەنگین پێک هاتووە کە بە خامەی شاعێر، لێکۆڵەر، نووسەر و کەسانی بەتوانا، ناودار، خاوەن پێگە و قەڵەمبەدەستی کوردستان نەخشاوە و ناوەندی چوارباخ سەرپەرستیی پڕۆژەکەی کردووە.
شایانی باسە کە هاوکات و لە دوو شاری” هەولێر و سلێمانی” لە باشووری کوردستان ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بۆ پەردەلادان لە سەر کتێبی “دارەپیرە “ی مامۆستا “جەلال مەلەکشا” و بۆ ڕێزگرتن لە خزمەتەکانی ئەو کەسایەتییە نیشتمانپەروەر، ئەدیب و شاعێرە نەتەوەییە لە چلەی ماتەمینیدا بەڕێوەچوو.