ئەنوەر فەرزامی، برای دووشەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە شاری سنە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ۱٨ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، کاک “ئەنوەر فەرزامی” کەسایەتیی نێشتمانپەروەر و خۆشناوی شاری سنە و برای دوو شەهیدی حیزب بە ناوەکانی” حەسەن و یوونس فەرزامی” بە هۆی جەڵتەی دڵەوە لە شاری سنە کۆچیدوایی کرد.
شایانی باسە کە کاک” ئەنوەرفەرزامی” لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی شاری سنە لە دایکبووە کە ئەو بنەماڵەیە لە پێناو ئازادی گەڵ و نیشتمانەکەیاندا دوو ڕۆڵەی خۆیان بە ناوەکانی شەهیدان” یوونس و حەسەن ” پێشکەش بە بارەگای ئازادی کوردستان کردووە.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی کاک” ئەنوەر فەرزامی” سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم کەسوکاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.