بەڕێوەبەری بڵاوکراوەی “نشر دیگر” لە لایەن داداگای شۆڕشی تارانەوە بانگهێشت و دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نووسەرانی ئێران، عەلیئەکبەر ئەمینی، بەڕێوەبەری گشتیی “نشر دیگر”، و هاوسەرەکەی ” نازی ئسکۆیی” بە تۆمەتی هەوڵدان بەدژی ئاسایشی گشتیی و هاوکاری لە گەڵ ئەنجومەنی نووسەرانی ئێران، کە بە یەک ساڵ بەندکران حوکم درابوون و ماوەیەک لەمەوبەرحیسابی بانکی ئەو دوو کەسە لە بەر ئەم پەروەندەیە داخرابوو و سەرەنجام عەلیئەکبەر ئەمینی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا و هەروەها نازی ئسکوویی تا ٢٢ی سەرماوەز مۆڵەتی پێدراوە خۆی بە دادگا بناسێنێ.
لە ساڵی ٨٨ی هەتاویدا هێزەکانی ئیتلاعات، دوای هێرشکردن بۆ سەر دەفتەری “نشر دیگر” و ماڵی ئەو دوو کەسە مناڵەکەیان بە ناوی یاشار ئەمینی، بەڕێوەبەری فەننی ئەو بڵاوکراوەیە دەسبەسەر و بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ ئەنجومەنی نووسەرانی ئێران بە یەک ساڵ زیندان مەحکوم کرد و تا ئێستا چەند جار عەلی ئەمینی و نازی ئسکوویی لە لایەن دادگاوە بانگهێشت کراون و لێپرسینەوەیان لێکراوە و لە ساڵی ٩١ی هەتاویدا هەر کام لەوان بە یەک ساڵ بەندکران حوکم دران.