دوو کۆڵبەر لە سنووری شارۆچکەی نەوسوودی سەر بە شاری پاوەی پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون
ڕۆژی سێشەممە ١٨ سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری نەوسوود، دەسڕێژیان لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەمیر ئیلاهی” خەڵکی سەلاسی باوەجانی، بە سەختی بریندار بوو
لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی شەممە ١٥ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “ئومێد ئەحمەدی” لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.
شایانی باسە کە کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبەران لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بۆتە دیاردەیەکی ڕۆژانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەو ڕێژیمە ڕۆژبەڕۆژ پەرە بە دەستدرێژییەکانی بۆسەر گیان و ماڵی هاوڵاتییانی کورد دەدا و پێبەندی هیچ یاسایەکی نێونەتەوەیی و مرۆیی نییە.











