دوو برای خەڵکی مهاباد کە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوون پاش زیاتر لە دوو مانگ ڕاگرتن لە گرتنگەی ئیدارەی ئیلاعاتی ورمێ بۆ زیندانیی ناوەندیی مهاباد گوازرانەوە.
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا “سامان و سالار غەزاڵی” دوای تێپەڕینی زیاتر لە دوو مانگ دەسبەسەرکران لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد گوازرانەوە.
جێگای ئاماژەیە سامان غەزاڵی خوێندکاری کارناسیی باڵای کۆمەڵناسیی زانکۆی بروجێرد و براکەی سالار غەزاڵی دەرچووی کارناسیی باڵای شیمی لە زانکۆی ڕازیی کرماشان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەسبەسەر کران و بۆ ئیتلاعاتی ورمێ گوازرابوونەوە.
شایانی باسە کە ئەو دوو برا لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم دەسبەسەر کراون.