ڕۆژنامەی “جەهانی سەنعەت” بە بڵاوکردنەوەی یادداشتێک لەژێر ناوی “سەعید نمەکی پێکوتەی ئێرانییەکان لە کوێیە؟ لە ژمارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٦سەرماوەزی ٩٩ی هەتاویی خۆی نووسیویەتی: ئێستا یەکساڵ بەسەر پەتای مرۆڤ کوژی کۆرۆنا کە لە وڵاتی چینەوە گوازرایەوە بۆ تەواوی جیهان تێدەپەڕێ، ئازارەکانی ڕۆحیی و دەروونیی، ئاوارەیی و دڵەڕاوکێ و مەترسی بۆ سەر ژیان و ماڵی هاووڵاتییانی جیهان هێناوە، بەو هەموو لێکەوتە و زیانەوە هێشتاش هیچتان بە هیچ نەکردووە و تەنیا ئامار دەردەکەن.
لەو ڕۆژەوە کە ئەم پەتای کۆرۆنایە، گیان و نانی هاووڵاتییانی جیهانی کردۆتە ئامانج، بەڵام بەرەنگارییەکی گەورە بۆ لەناوبردنی ئەو پەتایە لەلایەن زانایان لە دەیان وڵاتەوە دەستی پێکردووە و لە حەوتووەکاتی ڕابردوودا ئەم هەوڵانە بە ئاکام گەیشتوون.
پرسیاری خەڵک لە نمەکی وەزیری تەندروستی و دەرمانی ئێران ئەوەیە کە، ناوبراو بەڵێنی پێکوتەی کۆرۆنای داوە و ئێستا لە کوێیە؟، لەگەڵ کام ولات وتووێژ کراوە، لەگەڵ چین یان ڕووسییە یان کۆمپانیاکانی ئەمریکایی کە ئەو پێکوتەیە بەرهەم دەهێنن و بڕیارە بە زووترین کات بدرێت بە خەڵکی بریتانیا و بەکاری بهێنن.
جێی ئاماژەیە کە سەعید نمەکی بەڵێنی پێکوتەی پەتای کۆرۆنای بە هاوولاتییانی ئێرانی داوە و تا ئێستا هیچ هەوڵێکی جدی بۆ نەدراوە و هیچ تاقیکارییەکی لەسەر نەکراو، تەواوی وڵاتانی جیهان لە ئیستادا پێکوتەی کۆرۆنایان کردۆتە سەرەکیترین بەرنامەی پڕۆژەکانیان کەچی ڕێژیمی ئێران لەو بارەیەوە تەنیا بەڵێن دەدات و هیچ کردارێکی نییە.
جێی ئاماژەیە “مینوو مۆحرێز” ئەندامی ناوەندی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ، ڕایگەیاند کە هەرکەس پێکوتەی کۆرۆنا تاقی بکاتە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە خەلات دەکرێت، ئەمە لا حاڵێکدایە هیچ پێکوتەیەکی پەتای کۆرۆنا لە ولاتی ئێران بوونی نییە و تەنیا گاڵتەجاڕییەکە بۆ خەڵەتاندنی خەڵکی ئێران.