کاک مەولوود ئارموون، باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی “خدر ئارموون”ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە گوێرەی هەواڵی گەێشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی سەرماوەزی ٩٩هەتاوی، “مەولوود ئارموون” باوکی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان “خدرئارموون” بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
“مەولوود ئارموون” کەسێکی نیشتمانپەروەر و گەل خۆشەویست بوو، بەردوام باسی لە ڕزگاری گەل و نیشتمانەکەی دەکرد، چاوەڕێی هاتنەوەی حیزبی دێموکرات وهێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو، ناوبراو جێی متمانە و باوەڕی خەڵکی ناوچەکەی خۆی بوو وەک باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان ڕێزی لێ دەگیرا
ناوبراو تا دواین ساتەکانی ژیانی لە خۆشەویستی بۆ حیزب و پێشمەرگە دانەبڕا و وەفادار بە ڕێبازی حیزبەکەی مایەوە
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئارموون و خزم و کەسوکاریان و بە تایبەت هاوڕێ پێشمەرگەمان خدر ئارموون دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.











