وەزارەتی بازرگانیی ڕێژیم: بەرزبوونەوەی لە سەتا ٣١٤ی ٨٤ جۆر کەلوپەل و پێداویستی سەرەکیی بە بەراوەرد لە گەڵ ساڵی رابردوودا پشتڕاست کردەوە.
بەپێی نوێترین ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی ڕێژیمی ئێران، بە بەراوەرد لە گەڵ ساڵی ڕابردوودا لە ٨٩جۆر کەلوپەل و پێداویستی سەرەکیی نرخی ٨٤ جۆرە پێداویستی سەرەکیی لە سەتا ٣١٤ بەرز بۆتەوە و نرخی پێداویستییەکانی ڕۆژانەش لە سەتا ٥٠ بەرز بووەتەوە.
لەم راپۆرتەی وەزارەتی بازرگانی ڕێژیمدا هاتووە کە لە ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا نرخی ١٣ کەلوپەل و پێداویستی سازکردنی خانووبەرە لە سەتا ٣١٤ بەرزبۆتەوە و هەروەها نرخی گشتی دانەوێڵەش بە بەراوەرد لە گەڵ ساڵی ڕابردوو لە بەرزبوونەوەدایە.
شایانی باسە کە بە هۆی بەرز بوونەوەی نرخی پێداویستییە سەرکییەکانی ڕۆژانە خەڵکی کەم داهات و هەژار لەم بارودۆخە مەترسیدارەی کۆرۆنادا بە چەندین کاتژمێر لە بەردەم کۆگاکان و سوپیر مارکێتەکان ڕادەوەستن.
پێویستە بگوترێ کە بەهۆی دزی و گەندەڵیی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانەوە خەڵکی ئێران لە بارودۆخێکی خراپی ئابووریدا دەژین و نابەرپرسایەتی خۆیان دەخەنە ئەستۆی گەمارۆکان وڵاتانی دیکە ونرخی پێداویستییە سەرەکییەکانی ڕۆژانەش بەردەوام لە هەڵکشاندایە .