محەممەدباقر نەوبەخت بەرپرسی ڕێکخراوی بەرنامە و بووجەی رێژیمی ئێران، لە وتووێژێک لەگەڵ ڕۆژنامەی “ئێران” گوتی: بەوجۆرەی کە باسی دانووستان دەکرێ بەو واتایە نییە کە ئێمە تامەزرۆی دانووستان بین، پێویست بکات لەگەڵ هەموو جیهان دەستەویەخە دەبین کە تا ئیستاش وامانکردووە.
هەروەها ناوبرای دەڵێ: هەر پێکدادان و تێکهەڵچوونێک دەبێ کۆتاییشی هەبێ، ئەگەر پێویست بکات ٨٠ساڵیش بەرگری دەکەین، شەڕی ئێران و عێراقیش دوای ٨ساڵ کۆتایی پێهات.
محەممەدباقر نەوبەخت هەر لەو وتووێژەدا گوتی؛ ئامانج لە دیاریکردنی هەناردە کردنی ٢میلیۆن و ٣٠٠هەزار بەرمیل نەوت لە گەڵاڵەی بوودجە، پەیامێکی سیاسی بوو بۆ جیهان کە دۆخەکە هەر ئاوا نامێنێت و ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت، بەڵام ئەگەر هەناردە کردنی نەوت بەو ڕادەیە پێمان نەکرێ ، لەنێوخۆی وڵاتدا پێشفرۆشی دەکەین.