لە تاران ئاڵای ئیسرائیل و دروشمی سپاس و پێزانین لە هەمبەر کوشتنی “فەخریزادە” و ڕێزگرتن لە ڕێکخراوی “مووساد” هەڵکرا.
پاش کوشتنی “موحسێن فەخریزادە”، سەرپەرشتی بەرنامەی ناوکی و مووشەکیی ڕێژیمی ئیران، خەڵکی تاران بەبڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە هەواڵدەریی ” ئیران ئینتێرناشناڵ” بڵاو بۆتەوە، کە تێدا ئاڵای دەوڵەتی ئیسرائیل لە شەقامێکی سەرەکیی تاران بە ناوی “تێهرانپارس” هەڵکراوە و خەڵک بەم بۆنەوە سپاس و پێزانینی خۆیان لە هەمبەرکوشتنی فەخریزادە ئاراستەی دەوڵەتی ئیسرائیل و بەتایبەتی دەزگای زانیارییەکانی ئەو وڵاتە “مووساد” کرد.
لەرۆژانی ڕابردوودا و بە کوشتنی “فەخریزادە” کە بە باوکی بەرنامەی ناوکی ڕێژیمی ئێران ناسراوە و یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بوو، سەرەڕای ئەوەیکە ئیسرائیل بە فەرمیی ڕاینەگەیاندووە کە فەخریزادە دەوڵەتی ئیسرائیل کوشتوویە بەڵام بەپێی هەڕەشەکانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە ئیسرائیل و هەواڵدەرییە فەرمییەکانی جیهان وادەردەکەوێت کە دەوڵەتی ئیسرائیل و بەتایبەتی دەزگای زانییارییەکانی ئەو وڵاتە “مووساد” ئەم کارەی کردبێت و خەڵکی ئێران بە تەواوەتی لە بەسزا گەیاندنی هەر بەرپرسێکی ڕێژیم پێشوازی دەکەن، لە لایەن هەر کەس و حکوومەتێکەوە بێت.