ڕۆژی هەینی ١٤سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، هیزەچەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بە بیانووی قاچاخی مادە هۆشبەرەکان، لە پاریزگای سیستان و بەلووچستان ڕاستەوخۆ تەقەیان لە ٣برا کرد و لە ئاکامدا هەرسێکیان گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنە خۆجێیەکان لە پاریزگای سیستان و بەلووچستان ، ٣برا بە ناوەکانی،” نەواب، خوداداد و ئەمجەد محەممەدی” خەڵکی گوندی” ئابادان”ی سەر بەشاری ئێرانشار لەو پارێزگایە، کەوتنە بۆسەی هێزەکانی ڕێژیم و ڕاستەوخۆ تەقەیان لێکردن و بەوهۆیەوە گیانیان لەدەسدا.
شایانی باسە کە، ڕێژیمی ئێران بۆ شارندەوەی ڕاستییەکان بۆ ئەوەی خەڵک بەلاڕێدا ببات ڕایانگەیاندوە کە ئەو ٣برا کە کوژراون ئەندامی ڕێکخراوی “بەسیج”ن، بۆ ئەوەی خەڵک نەزانێ کە دەسەڵاتدارانی ڕێژیم بە بیانووی جۆراوجۆر و دەستیان داوەتە کوشتنی خەڵکی کاسبکار و بێ تاوانی ئەو ناوچەیە.