بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەری “ایران کارگر” “عەبدولحوسێن غوڵام نژاد” بەڕێوەبەری پاراستنی بەندیخانەی “شیبانی ئەهواز” و دوو کەسی دیکە لە بەرپرسانی ئەو بەندیخانەیە، بەندکراوێکی سیاسییان ئازار و ئەشکەنجە داوە و لە ئاکامدا دەستیان شکاندووە .
شەهیاد قەنەواتییە بەندکراوی سیاسی بەندیخانەی شیبانی ئەهواز، کە بە هۆی ئاگر تێبەردانی وێنەی خامنەیی ، لە دادگای ئەهواز تۆمەتگەلی “هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات” و ‘پڕوپاگەندە دژی نیزام” و چەن تۆمەتێکی دیکە حوکمی ٢٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
شایانی باسە کە، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە بەندیخانەکان هیچ بەهایەکی مرۆیی و یاسا و ڕێسایەکی نێونەتەوەیی لە بەرچاو ناگرن و نەیانگرتووە و هەموو بستێکی ئەو وڵاتەیان کردۆتە شوێنی کوشتن و خوێنڕشتن و ئەشکەنجە و ئازاری جیابیران و ڕووناکبیرانی ئێرانی.