كارمەندێكی دەنگو ڕەنگی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە وڵاتی سووریە كوژرا.
بەشی پێوەندییە گشتییەکانی ڕێكخراوی دەنگو ڕەنگی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند كە داوود جەوانمەرد، یەیكێك لە كارمەندانی ئەم ڕێكخراوە، لە شاری حەلەبی سووریە كوژراوە. ناوبراو ماوەیەك لە حەراسەتو پاشان لە جێگرایەتیی فەننی دەنگو ڕەنگی ڕێژیمدا كاری دەكرد.
وردەكاریو چالاكییەكانی داوود جەوانمەردی لە سووریە بڵاو نەكراوەتەوە، بەڵام ئیرنا دەنووسێ كە ناوبراو بە پڕیشكی خۆمپارەو بە دەستی هێزە دژبەرەکانی ڕێژیمی بەشار ئەسەد کوژراوە.
داوود جەوانەمەردی پیچشینەی نیزامشی هەبووە و لە شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە بۆ ماوەی ٣ ساڵ چەکداری ڕێژیم بووەو دوای ئەوەش هەدای نەداوەو لە شەڕی کوردستاندا شەڕی هێزی پێشمەرگەش كردوەو لە شاری سەقز فەرماندەیی گوردانێكی لە ئەستۆ بووە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا كوژرانی فەرماندەو ئەفسەرانی ئێرانی لە سووریە بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوەو لە ماوەی 3 مانگی ڕابردوودا بە دەیان كەس لە هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە شەڕی نێوخۆیی سووریەدا كوژراون.