جێگری سكرتێری گشتیی ستادی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكانی ئێران وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی لە سیاسەتی وەزارەتخانەكانی علووم‌و بێهداشت ده‌ڵێ هه‌ر نه‌بێ سەدی ٢.٦ ئەم خوێندكارانەی تازە ڕوو لە زانكۆكان دەكەن مادەی هۆشبەریان بەكار هێناوە.
عەلیڕەزا جزینی، جێگری گشتیی ستادی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكانی ئێران بە هەواڵدەریی مەجلیسی ئێران گوت كە ئەم ستادە لە كار‌و بڕیاره پێشگیرانەكانی وەزارەتخانەكانی علووم‌و بێهداشت ڕازی نییە.
جزینی ده‌ڵێ بە پێی ئاماری ستادی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكانی ئێران، نیزیک به سەدی ٣ ئەم خوێندكارانەی تازە ڕوو لە زانكۆكان دەكەن مادەی هۆشبەریان بەكار هێناوەو هه‌روه‌ها مادەی هۆشبەری گوڵ له زانکۆکان ڕمێنی هه‌یه.
گوڵ هه‌مان مادده هۆشه‌ری ماری جوانایەو گۆڕینی ناوی ئەم مادەهۆشبەرە لە ئێران به گوڵ، سیاسەتی فرۆشیارانی مادەی هۆشبەرە بۆ فریودانی ئەم كەسانەی ئەم مادەیە بەكار دێنن.