ناوەندی چوارباخ، بە بۆنەوی چلەی ماتەمینیی شاعێری ناوداری کورد مامۆستا “جەلال مەلەکشا”وە کتێبی “پیرەدار” کە بەرهەمی شاعێری کۆچکردووە ئامادەی چاپ و بڵاوبوونەوە کردووە.
کتێبی “پیرەدار” کە لە کۆمەڵێک وتاری بەهێز پێک هاتووە، وەکوو وەفایەک بەرانبەر بە تەمەنێک خزمەتی شوێندانەر و خوڵقێنەری “دارەپیرە” ئامادەی چاپ کرا.
ناوەندی چوارباخ بەبۆنەی چلەی ماڵاوایی مامۆستا “جەلال مەلەکشا” شاعێر و نووسەری نەتەوەیی گەلی کورد و خەڵکی شاری “سنە”ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کتێبێکی لە ژێر ناوی “پیرەدار” ئامادە کردووە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا چاپ و لە ڕێوڕەسمگەلێکی شکۆدار و شایانی ئەو کەڵە کەسایەتییەدا بڵاو دەکرێتەوە.
شایانی باسە کە کتێبی پیرەدار، لە کۆمەڵێک وتاری جۆراوجۆر و ڕەنگین پێکهاتووە کە بە خامەی شاعێر، لێکۆڵەر، نووسەر و کەسانی بەتوانا، ناودار، خاوەن پێگە و قەڵەم بەدەستی کوردستان نەخشاوە و ناوەندی چوارباخ سەرپەرستیی پرۆژەکەی کردووە.











