هاووڵاتییەکەی خەڵکی بانە دوای دوو حەوتوو لە دەسبەسەرکرانی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە چارەنووسی ناڕوونە.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی مافی مرۆڤ دوای تێپەڕینی دوو حەوتوو لە دەسبەسەر کرانی “واحید عەباسزادە” تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری بانە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە، چارەنووسی ناڕوونە و سەرەڕای بەردەوامیی بەدواداچوونی بنەماڵەکەی تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
واحید عەباسزادە ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
شایانی باسە کە ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر کراوە.