ڤیدا ڕەببانی ڕۆژنامەنووسی دەسبەسەرکراو لە بەندیخانەی “ئێڤین” مانی لە خواردن گرت
بە پێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران “هێرانا”، “ڤیدا ڕەببانی” ڕۆژنامەنووس و ئەندامی حیزبی “یەکگرتووی میللی ئێران” کە لە بەندی ۲۰۹ی گرتنگەی وەزارەتی ئیتلاعاتی بەندیخانەی ئێڤین دەسبەسەر کراوە، لە ڕۆژی دووشەممە ۱۰ی سەرماوەزەوە مانی لە خواردن گرتووە.
ناوبراو ڕۆژی ۲ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەر و بۆ بەندیخانەی ئێڤین گوازرایەوە.
ڤیدا ڕەببانی لە پێوەندییەکی تلفۆنیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە مانی لە خواردن گرتووە.
هەروەها ڤیدا ڕەببانی، پێشتریش لە ۲۵ی بەفرانباری ساڵی ۹٨ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئیتلاعەتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو و هەر ئەو ڕۆژەش ئازادکرابوو.
جێی ئاماژەیە کە تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.