پاش ئەوەی كە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند که مۆسكۆ جینایەتی جەنگیی كردوە، دەوڵەتی كاتیی سووریەش دهڵێ كە فڕۆكەشەڕكەرەكانی ڕووسیە تەنیا لە ماوەی ٦ ڕۆژی ڕابردوودا هەزار جار بنكەكانی ئەرتەشی ئازادیان بۆمباران كردوەو لەسەر كوشتنی بەردەوامی خەڵكی مەدەنی بەردەوامن.
دەوڵەتی كاتیی سووریە بە سەرۆكایەتیی ئەحمەد توعمە لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە شاری “غازی عەنتاب”ی توركیە پێداگریی لەسەر ئەوە كردەوە كە فڕۆكە ڕووسییەكان تەنیا لە ماوەی ٦ ڕۆژدا زیاتر لە هەزار جار پەلاماری بنكەو بارەگاكانی ئەرتەشی ئازادییان داوەو بۆمبارانیان كردوون.
وەزیرەكانی دەوڵەتی كاتیی سووریە پێداگرییان كردوە كە ژێرخانو دامەزراوە گرینگەكانی سووریە بەشێك لە ئامانجەكانی فڕۆكە ڕووسییەكانن. بۆ نموونە ٩ ڕێكخراوی فێركاریو ٢٢ ناوەندی ژیانەكیی دیكە وەك وێستگەكانی تەلەفوون كەوتوونەتە بەر شاڵاوی بۆمبی فڕۆكە ڕووسییەكانو زۆر بە خەستیی بۆمباران كراون.