ڕۆژی ١٥ی سەرماوەز لە هەشتەمین ساڵوەگەڕی ئاگر تێبەربوونی قوتابخانەی “شیناوێ”ی پیرانشار قوتابیانی ئەو قوتابخانەیە چونە سەر گۆڕی هاورێکەیان و تاجەگوڵینەیان لە سەر گۆڕەکەی دانا.
کچانى شیناوێ لە ٨ـەمین ساڵەوگەڕی ئاگرتێبەربوونی قوتابخانەکەیان و سووتانیان، چوونە سەر گڵکۆى هاوڕێ گیانلەدەستدراوەکەیان و دواتریش سەردانى نەخۆشخانەى پیرانشاریان کرد و گوڵیان بەسەر کادری دەرمانىی نەخۆشخانەکەدا دابەشکرد کە لە کاتی سووتانی جەستەیان لە ماوەی ٨ ساڵ لەمەوبەر زۆر دڵسۆزانە خزمەتی ئەو کچانەیان کردبوو و هەروەها کە لەم دۆخە پڕ مەترسییەی کۆرۆنادا بەو پەری دڵسۆزی و لەخۆبردووییەوە بەردەوامن بۆ خزمەت کردن و پاراستنی سڵامەتی خەڵک و بەم جۆرە گیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە.
شایانی باسە کە بەدوای ئاگرتێبەربوونی قوتابخانەی شیناوێ و گیانلەدەستدانی قوتابییەک و سووتان برینداربوونی قوتابیانی دیکە بە هۆی ڕەچاونەکردنی ڕێنوینییەکانی خۆپاراستن لە قوتابخانە و گوێنەدانی بەرپرسانی ڕێژیم قوتابیانی ئەو قوتابخانەیە بریندار بوون و سووتان، لەو کاتەدا هەموو بەرپرسانی ڕێژیم بەڵێنیاندا کە بە زووترین کات چارەسەری کێشەی ئەو منداڵە بریندارانە بکەن بەڵام بەداخەوە و دوای تێپەڕبوونی ٨ساڵ بە سەر ئەو کارەساتەدا تائێستا بەرپرسانی ڕێژیم بەڵێنییەکانی خۆیان جیبەجێ نەکردووە.