بە پێی هەواڵی چاونیوز، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی” نێ” سەربە شاری مەریوان، بە ناوی “خیرەت پەرواز” بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ۶ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا.
ناوبراو ڕۆژی ١٩ی جۆزەردان دوای بانگکردنی بۆ ئیتلاعاتی سپای مەریوان دەسبەسەر و هەتا کۆتاییەکانی مانگی پووشپەڕ لە گرتنگەی ئەو ناوەندە ڕاگیرا و لێپرسینەوەی لێکرا و دواتر حوکمی بەندکرانی بە سەر داسەپاوە.
شایانی باسە کە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ساڵانە بە سەدان کەس لە شار و ناوچەکانی کوردستان دەسبەسەر دەکەن و بە بیانووی جوراوجۆر دەیانخە بەندیخانەکان و بە تۆمەتی بێ بنەما حوکمی بەندکرانیان بە سەردا دەسەپێنن.