کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکان لە سیستان و بەلووچستان گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ی سەرماوەزی ۹۹ی هەتاوی، هاونیشتمانییەکی خەڵکی بانە بە ناوی “بێهزاد محەممەدیان” لە شاری سەرباز سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ناوبراو بە ماشێنی کەسیی خۆی بەرەو کوردستان دەگەڕاوە کە دەکەوێتە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و تەقەی لێدەکرێ و لە ئاکامدا گیانی لەدەست دەدا.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە ڕۆژی هەینی ۷ی سەرماوەزیش کاسبکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی سیامەک کەریمی تەمەن ۳۰ساڵ لە ڕێگای فوومەن بەرەو سەبزەوار لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی، لە لایەن هێزه چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بیانووی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەی لێکرا و گیانی له دەستدا.