چالاکییەکی بەربڵاوی تەبلیغی بەبۆنەی هاتنی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان لە شاری سنەی خوێناوی و دێموکراتپەروەر بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەندامانی چالاک و بوێری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە لە بەرەبەرەی هاتنی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان چالاکییەکی بەربڵاوی تەبلیغییان لە گەڕەک و شەقامەکانی شاری سنە بەڕێوە برد.
ئەندامانی چالاک و خاوەن هەڵوێستی شاری سنە ئەم جارەش چالاکییەکانی خۆیان بە نووسینی درووشم و پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە پیرۆز و مەزنە لە شەقامەکانی” سیرووس، چوارڕێیانی سیرووس، بازاری فردۆسی و فەیزاوا و هەروەها گەڕەکەکانی پیرمحەممەد و دەوورووبەری ساڵونی وەرزشی تەختی” لە شاری سنە بەڕێوە برد.
لە لایەن کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەسخۆشی لە هاوڕێیانی بەئەمەک و فیداکاری خۆمان لە شاری سنەی قارەمانپەروەر دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان لە بەرێوەبردنی ئەرکەکانیان بۆ بە ئاوات دەخوازین.