کاک حەسەن قارەمانی کەسایەتییەکی خۆشناو و لە بنەماڵەیەکی خاوەنی چوار شەهیدی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی هەوشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان،ڕۆژی هەینی ۱۴ی سەرماوەزی ۹۹ی هەتاوی،کاک حەسەن قارەمانی، خەڵکی ئاوایی ئەحمەدئاوای سەر بە شاری تیکاب لە ناوچەی هەوشار کە لە بنەماڵەدا خاوەنی چوار شەهیدی حیزبی دێموکراتن،لە ناوچەی هەوشار کۆچی دوایی کرد.
کاک حەسەن جیا لەوەی کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەری ناوچەکە بوو، برای خوالێخۆشبوو مام ئەولێ و مامی سێ شەهیدی حیزب بە ناوەکانی سدیق، یەحیا و کەریم قارەمانی بوو.
کاک حەسەن کەسایەتییەکی متمانەپێکراوی ناوچەی هەوشار بوو و تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات و درێژەدەرێکی بە ئەمەگی ڕێگای پیرۆزی شەهیدانی کوردستان بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک” حەسەن قارەمانی”یەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قارەمانی، خەڵکی ئاوایی شەهیدپەروەری ئەحمەدئاوا و سەرجەم ناوچەی هەوشار دەکات و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.